چڕبوونەوەی پێکدادانەکان لە نێوان هێزە کوردەکانی سووریا و میلیشیاکانی سەربە تورکیا

بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆتێکی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا، پێکدادانەکان لەنێوان هێزە کوردەکانی سووریا و میلیشیاکانی سەربە سووریا لە باکووری سووریا بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا کە ناوەندەکەی لە شاری لەندەنە، لە زنجیرە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئەو پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوانە زیادی کردووە و هێزە کوردەکانی سووریا توانیویانە درۆنێکی بومبڕێژکراوی تورکیا لە باکووری حەلەب بخەنە خوارەوە.

هەروەها بەهۆی هێرشی میلیشیاکانەوە بۆسەر هێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی سووریا هێرشە هاوکاتەکانی حکوومەتی دیمەش و هێزە کوردەکان لەدژی میلیشیاکانی سەربە تورکیا لە باکووری حەلەب سەریهەڵداوەتەوە.

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا میلیشیاکانی سەربە تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لە تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی ژێر کونترۆڵی هێزە کوردییەکان لە باکووری سووریا تۆپباران دەکەن.

News Code 223447

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha