سەرۆکى دادگاى فیدراڵى گوتى سێ مووچە ساڵی ڕابردوو پەیوەندیی بەئێمەوە نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامى فراکسیۆنى یەکگرتوو ڕایگەیاند، سەرۆکى دادگاى فیدراڵى ڕەتی کردوەتەوە بڕیاردان لەبارەى سێ مووچەکەى ساڵى رابردوو تایبەتمەندى دادگاکە بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موسەنا ئەمین، لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو لەگەڵ سەرۆکى دادگاى فیدڕاڵى کۆبوونەتەوە و بەناوى خەڵکى کوردستانەوە سوپاسى دادگاى فیدڕاڵیان کردووە بۆ ئەو بریارەى لەبارەى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان داویەتى.

لەبارەى دابین کردنى سێ مووچەى کۆتایی ساڵى ڕابردوو سەرۆکى دادگاى فیدراڵى گوتویەتى ئەوە پەیوەندى بە دادگاى فیدڕاڵى نییە و کارى دادگاکانى دیکەیە.

لەبارەى بەبانکی کردنى مووچەى فەرمانبەران جاسم محەمەد عەبود سەرۆکى دادگاى فیدڕاڵى رایگەیاندوە، ئەو بابەتە لە بریارەکەدا بەروونى باسکراوە پێویستە لە بانکە حکومییەکان بێت و دوای ئەوە ئاساییە لەهەر بانکێک مووچە وەربگرن.

موسەنا ئەمین، وتىشی "پێشتر خەڵک سێ مانگ چاوەروانى مووچەى دەکرد، بەڵام ئێستا لەماوەیەکى کەمدا سێ مووچەیان وەرگرتووە".

دەشڵێت، ئەگەر دادوەرێکى کورد بریارەکەى بنوسیایە ئەوا بریارەکە ئەوەندە لە سودى فەرمانبەران نەدەبوو، چونکە بریارەکە باس لەوەدەکات پێویستە حکومەتى فیدڕاڵ مووچەى مووچەخۆران دابین بکات، بەبێ ئەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان هیچ پابەندییەکى دارایی هەبێت.

ئەندامەکەی فراکسیۆنى یەکگرتوو باسى لەوەشکرد، بریارەکە دوو بڕگەى گرنگى تێدایە ئەویش هاوتاکردنى مووچەى سەرجەم مووچەخۆران و دابینکردنى مووچەى تۆڕى پاراستنى چاودێریى کۆمەڵایەتیى و کەسوکارى شەهیدان لەلایەن حکومەتى فیدراڵییەوە.

ناوبراو گوتیشى "سەرۆکى دادگاى فیدڕاڵى گوتویەتى ئەوەى کردویانە بۆ بەدیهێنانى دادپەروەرییەو لەماوەى داهاتوو کارلەسەر هاوتاکردنى مووچەى تۆرى پاراستنى کۆمەڵایەتى و واریسى شەهیدان لەهەرێمى کوردستان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ دەکەن.

News Code 223375

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha