بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵهبانی له ساڵیادی ۳۶ ساڵهی ئهنفالدا پهیامێکی بڵاو کردوهتهوه و نووسیویهتی: "ئەمڕۆ بە دڵتەنگییەکی قووڵەوە یادی ۳۶ ساڵەی ئەنفال و جینۆسایدی گەلەکەمان دەکەینەوە، سەری ڕێزمان بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان دادەنەوێنین و سڵاوی ورە و خۆڕاگریی بۆ کەسوکارە سەربەرزەکانیان دەنێرین".
تاڵەبانی دهشڵێت: "ئەنفال تاوانێکی لەیادنەکراوو برینێکی قووڵە بەدڵی نیشتمانەوە، مەرامێک بوو بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی میللەتێک کە بانگی ئازادیی دەدا و خەونی بەسەرفرازییەوە دەبینی".
ناوبراو جهختیشدهکاتهوه: "هاوکات پەندێکی مێژوییشە تاوەکوو لەو ڕاستییە تێبگەین جیاوازییەکانمان چەند زۆربن، کوردبوونمان پێش هەمووشتێکە و چارەنووس و مانەوەمان بەندە بەیەکڕیزیی و یەکگرتوییمانەوە".
سهرۆکی یهکێتی له پهیامهکهیدا هۆشداریداوه و نووسیویهتی: "میللەتی کورد لە ڕابردوودا هەموو جۆرەکانی ئازار و نەهامەتیی چەشتووە، ناکرێت ئەو مێژوە نادیدە بگیرێت و بە بەرژەوەندیی تەسکی حزبی و کەسییەوە درێژە بە سیاسەت بدەین و بەها و ئامانجە باڵاکان بکەینە قوربانیی ململانێیەکی ناڕەوا و ناپێویست، بۆیە هیوادارم هەموومان کوردانە و بەرپرسیارانە کار بکەین و میللەتە ستەمدیدەکەمان بەرەو سەقامگیریی و خۆشگوزەرانی ئاڕاستە بکەین، میللەتێک کە هەموومان قەرزاری گیانفیدایی و قوربانیدانیانین".
ئەنفال کە بەجینۆسایدی کورد ناسراوە، پرۆسەیەکی کۆمەڵکوژیی کوردانی هەرێمی کوردستان بوو لەلایەن ڕژێمی بەعس بەسەرۆکایەتی پێنجەمین سەرکۆماری عێراق، سەدام حوسێن لە کۆتایی شەڕی ئێران و عێراق بەهەشت قۆناغ کرا، کە هێزەکانی فەیلەقی یەک، فەیلەقی پێنجی سوپای عێراق و کەتیبەکانی بەناو بەرگری نیشتمانی تێدا بەشداربوون و سەرجەمی هێزەکانیان نزیکەی ۲۰۰ ههزار چەکدار دەبوون، لەتەواوی قۆناغەکانی شاڵاوی ئهنفالدا ۱۸۲ ههزار هاوڵاتیی سڤیل بێسەروشوێن کران و زیاتر لە ۴ ههزار و ۵۰۰ گوندیش خاپوور کران.
Your Comment