هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە لەو وادەیەی دیاریکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کەناڵ 8 لە بەغداد لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، وەک بەرپرسیارێتی خۆی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆژی هەڵبژاردنی دیاریکردووە و تاوەکوو ئێستا هیچ گۆڕینێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە.

گوتیشی، ئەوە بابەتێکی سیاسییە و دەبێت هەموو هێزەکان قسەی لەسەربکەن و لە ئەنجامدا بە "تەفاهوم" لەم بابەتە دەربچن.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ سەرۆک‌وەزیرانی عێراق و هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە چوارچێوە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداددا بوون.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، هەوڵدەدەن کۆبوونەوە و سەردانەکانیان بەردەوامبێت بۆ ئەوەی هەموو کێشەکان بەگفتوگۆ چارەسەر بکەن.

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان گوتی، گفتوگۆمان لەسەر پرسی نەوت کرد و دەبێت هەناردەکردنەوەی دەستپێبکات و لە وەستانی هەناردەی نەوت زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار زیان بەر بوودجەی عێراق کەوتووە.

News Code 223320

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha