بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی دەم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بەرهەڵستی گەلی کورد، جەماوەری دیموکراسی، بڕیاردرا بڕوانامەی هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی وان بدرێتە عەبدوڵا زێدان کاندیدی سەرکەوتوی دەم پارتی.
رۆژی ۲ی مانگی (ئازار/۳)، وهزارهتی دادگای توركیا بڕیاریدا به لێسهندنهوهی پۆستی سهرۆكی شارهوانی وان له عەبدوڵا زێدان، چوونکە بە وتەی وەزارەتەکە ناوبراو کێشەی یاسایی هەبووە.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی دادی تورکیا کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و سەڵاحەدین دەمیرتاش لەبارەیەوە هاتە دەنگ و ڕایگەیاند: "ئەوەی لە وان ڕوویدا لەگەڵ پەیامەکەی ئەردۆغان یەکناگرێتەوە، ئێستا کاتی نیگەرانی نییە و کاتی بنیادنانی ئاشتییە، داوا لە سیاستمەداران دەکەم رێز لە ئیرادەی گەلی کورد بگرن".
لە لایەکی دیکەوە كهمال كیلچدارئۆغلو، سهرۆكی پێشوی پارتی گهلی كۆمار (جهههپه) وتی، "خەڵکی وان بڕیاری خۆیان داوە، ئەوەی دیموکراسی و دادپەروەری دەخوازێت پێویسته ئهنجام بدرێت و بڕوانامەکە بدرێت بە براوە".
Your Comment