بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لهمبارهیهوه، دژهتیرۆری كوردستان ڕاگهیاندراویكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ۲ی نیسانی ۲۰۲۴، کاتژمێر ۱۱:۳۵، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە چیای شنگال لە نزیک خێوەتگەی سەردەشت كرده ئامانج.
ئهوهش خراوهته ڕوو، بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای سەربازیی پەکەکە کوژراو و دوو چەکداری دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
Your Comment