له‌ هێرشه‌كه‌ی شنگالدا به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازیی په‌كه‌كه‌ كوژرا

بەشی تورکیا- فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له‌ سنووری شنگال كرده‌ ئامانج و به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازیی په‌كه‌كه‌ كوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌مباره‌یه‌وه‌، دژه‌تیرۆری كوردستان ڕاگه‌یاندراویكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ۲ی نیسانی ۲۰۲۴، کاتژمێر ۱۱:۳۵، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە چیای شنگال لە نزیک خێوەتگەی سەردەشت كرده‌ ئامانج.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای سەربازیی پەکەکە کوژراو و دوو چەکداری دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

News Code 223297

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha