بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن تورک ڕایگەیاندووە: "سلێمانی شارێکی دێرینە، ئەوەی نیگەرانمان دەکات ئەوەیە شارەکە بوەتە پێگەیەکی گەورە بۆ دوژمنانی تورکیا".
بەوتەی هاکان فیدان "سلێمانی تەنیا بۆ پاڵپشتی پەکەکە بەکارنایەت، بەڵکوو شارەکە وەک بناغەی هاوکاریی لۆجیستی بۆ یەپەگە لە سووریا بەکاردەهێنن، کاتێکیش ئێمە فشارمان لەوان (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) دەکرد، ئەوان وتیان، ئەمریکا فشاری کردووە کە سلێمانی وەک پردی ئاسمانی بۆ سووریا بەکاربهێنن، بەڵام ئێمە ئەو پاساوەمان قبووڵ نییە".
لەبارەی دۆخی کەرکوکیش هاکان فیدان وتی:"پێشنیازمانکردووە پۆستی پارێزگار هەر ماوەیەو بۆ لایەنێکی تورکمان، سوننە و کورد بێت، حەشدی شەعبیش بەو پێشنیازە ڕازیبووە".
Your Comment