لیستی "بەرەی گەل" بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهور شێخ جەنگی بە لیستی سەربەخۆی "بەرەی گەل" و بەبێ هاوپەیمانێتی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دەکات.

میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە لەشاری هەولێر حزبی "بەرەی گەل" کۆنگرەی خۆی بەست و تیایدا 160 ئەندام بەشداربوون و سەرۆک و 13 ئەندامی سەرکردایەتی حزبەکەی هەڵبژارد، سەرۆکی حزبەکە ناوی فەرهاد عومەر هاوسەری ژینۆ محەمەد ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتیە.

“بەرەی گەل" لە هەرێمی کوردستان و لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکراوە و ئێستا حزبێکی یاساییە.

بەپێی مەرج و رێنماییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەبێت ئەو کەسانەی بە لیست بەشداری دەکەن دەبێت حزب و رێکخراوێکی سیاسی تۆمارکراویان هەبێت.

لاهور شێخ جەنگی بۆ یەکەم جار بە لیستی سەربەخۆ بەشدار دەبێت لەسەر ئاستی چوار بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

News Code 223212

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha