دادگای فیدراڵی عێراق: ده‌ستله‌کارکێشانه‌وەی دادوەر زێباری کاریگه‌ریی نابێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی دادوەر زێباری کاریگه‌ریی له‌سه‌ر کاره‌کانی دادگا نابێت، چوونکه‌ سێ دادوری یه‌ده‌گیان هه‌یه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕ‌‌ۆژی سێشەممە، دادوەر عەبدولرەحمان سلێمان، دادوەری کورد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتیی دادگای فیدڕاڵیی عێراق ڕاگەیاند.

لەو کۆنگرەیەدا دادوەر عەبدولرەحمان سلێمان وتی: بریاره‌کانی دادگای فیدڕاڵی و لێکدانه‌وه‌کانی بۆ ده‌ستوور ئاراسته‌یه‌کن به‌ره‌و گۆڕانکاری و هه‌موار له ‌ده‌ستوور، بۆیه‌ ده‌ستوور به‌های خۆی له‌ده‌ستداوە و هه‌ندێک له‌ بڕیاره‌کانی دادگای فیدڕاڵی له‌ چوارچێوه‌ی کاری دادگا ده‌رچوون، "نه‌متوانی له‌ دادگای فیدڕاڵی به‌رگری له‌ مافه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌م، چوونکه‌ هه‌ندێک له‌ بڕیاره‌کانی دادگا سیستمی فیدڕاڵیی عێراقی پێشێل کردووه‌".

دواتر دادگای فیدڕاڵیی عێراق ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بچڕبچڕی له‌سه‌ر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وەی دادوه‌ره‌ کورده‌که‌ بڵاو کرده‌وه ‌و بێ‌ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی هیچ بابەتێک بداته‌وه‌، وتی: "ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی کاریگه‌ریی له‌سه‌ر کاره‌کانی دادگا نابێت، چونکه‌ سێ دادوری یه‌ده‌گمان هه‌یه‌".

News Code 223203

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha