بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو پارت و لایەنە کریستانەکان بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە بریتین لە:
- پارتی یەکێتیی دیموکراتی کلدانی
- کۆمەڵەی کلدانی جیهانی
- پارتی بزووتنەوەی گردبوونەوەی سریان
- رەوتی شلاما بۆ کاروباری مەسیحی (کلدان سریان ئاشوور و ئەرمەن)
- پارتی ئەنجوومەنی نەتەوەیی کلدانی
- لیژنەی ئیداری تائیفەی ئەرمەنی ئەرسەدۆکس
- کۆمەڵەی رۆشنبیریی ئەرمنی
- هاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی- هەرێمی کوردستان
- هاوپەیمانیی حامورابی- عێراق
ئەو لایەنانە ڕەخنەی تووندیان لە دادگەی باڵای فیدراڵی گرت بۆ هەڵوەشانەوەی کۆتای کریستیان و تورکمان و بە بڕیارێکی "نادادپەروەر" ناویان برد، پێیانوایە "ستەمێکی گەورە"یان لێکراوە.
Your Comment