ئه‌م دۆخه‌ی هەرێم ڕۆحیەتی نه‌ته‌وایه‌تیی لاواز کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جه‌میل هه‌ورامی، دەڵێت: "ئه‌وکاته‌ی له‌ شاخ بووین داوای نان و ئازادیمان ده‌کرد به‌ڵام ئێستا نه‌ نان هه‌یه‌ و نه‌ ئازادی".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جه‌میل هه‌ورامی به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان، که‌ یه‌کێکه‌ لە فه‌رمانده‌ دێرینه‌کانی یه‌کێتی و به‌شداری ڕاپه‌ڕینی ساڵی ۱۹۹۱ کردووه‌، دوای یادکردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین له‌ کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان، له‌ لێدوانێکدا به‌ رۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: "شکستی حوکمڕانی له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ها و گه‌وره‌یی ڕاپه‌ڕینمان له‌بیر ناباته‌وه‌، ڕاپه‌ڕین ئێستا به‌ هه‌مان ڕۆحیه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ گه‌وره‌یه‌ لامان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ که‌ ئه‌م دۆخه‌ هاتوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ و ڕۆحیەتی نه‌ته‌وایه‌تی لاواز بووه‌ و پیرۆزییه‌کان و ڕه‌مزه‌کانمان کاڵ بوه‌ته‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "له‌سه‌رده‌می شاخ داوای نان و ئازادیمان ده‌کرد، ئێستا نه‌ نان هه‌یه‌ نه‌ ئازادی هه‌یه‌، له‌ بادینان خه‌ڵک به‌ ناحه‌ق له‌سه‌ر کۆمێنت گیراون، هه‌یه‌ به‌ بی که‌یسی له‌ناو شاردا ده‌سووڕێته‌وه‌ که‌س قسه‌ ناکات به‌ڵام که‌سێکی دیکه‌ تاپڕێک له‌ ماڵه‌که‌یدا گیراوه‌ کردویانه‌ به‌ تیرۆریست".

جه‌میل هه‌ورامی ده‌ڵێت، "ئێستا خه‌ڵک ئاوات ده‌خوازێت له‌ عێراقدا بژی هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ شتێکی خراپه‌، چوونکه‌ من خراپترین ده‌سه‌ڵاتی کوردیم پێباشتره‌ له‌ چاکترین دوژمن که‌ بێت حوکمان بکات، به‌ڵام ئه‌و فره‌ وتارییه‌ خراپه‌ که‌ له‌ ئێستادا هه‌یه‌، دوژمنه‌کانیشمان به‌دێژایی مێژو ویستویانه‌ ناته‌بابین بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌رماندا زاڵ بن".

News Code 223173

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha