پێویسته‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق بمێننه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌ دیداری ڕافیده‌ین، ڕایگه‌یاند: "هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له‌سه‌ر عێراق ماوه‌ و پێویسته‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ وڵاته‌كه‌دا بمێننه‌وه‌".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵه‌بانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌میانی به‌شداریكردن له‌ پانێڵێكدا له‌ دیداری رافیده‌ین له‌ به‌غدا، ڕایگه‌یاند: "دادپه‌روه‌رانه‌ نابێت ئه‌گه‌ر بڵێین حكوومه‌تی عێراق له‌لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت، چوونكه‌ عێراق په‌یوه‌ندی باشی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و زۆر وڵاتی دیكه‌ وه‌كوو ئێران و ئه‌مریكا، شتێكی ئاساییه‌ كه‌ وڵاتانی دیكه‌ ڕۆڵیان هه‌بێت له‌ په‌یوه‌ندیه‌كاندا، عێراق پێویسته‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و پێش بچێت و دۆخی ئه‌منی بپارێزێت و ئه‌جێندایه‌كی عێراقی جێبه‌جێ بكات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌كوو "پیاوێكی سه‌ربازی" پێویسته‌ ئه‌مریكا خۆی بپارێزێت له‌وه‌ی كه‌ دۆخه‌كه‌ گرژتر بێت له‌ رێگه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ نێو عێراقدا ئه‌نجامیده‌دات، به‌ڵام "پێموایه‌ عێراق هۆكاری خۆی هه‌بوو كه‌ ئه‌و هێرشانه‌ی كرد، پێویسته‌ عێراق شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی دۆسه‌ی ئه‌منی به‌هێزبكات و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی دووقۆڵی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ش سوود به‌ ئه‌مریكا و عێراق ده‌گه‌یه‌نێت".

سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت، "ناکرێت وەکوو دوژمن لەگەڵ بەغدا مامەڵە بکرێت بەڵکوو دەبێت بەشێوەیەکی واقیعی مامەڵە بکرێت و ھەماھەنگی لەنێوان ھەردوولادا بێت".

News Code 223150

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha