بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه: مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه‌که، تاوتوێکردنی هه‌نگاوه‌کانی ئاماده‌کاریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بوو، سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم و حکوومه‌تی هه‌رێم، ئاماده‌ییی ته‌واویان بۆ ئاسانکاری و هاوکاریکردنی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌که به شێوه‌یه‌کی شه‌فاف و پیشه‌یییانه ده‌ربڕی.
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه: "سه‌رۆکایه‌تی ئێمه و حکوومه‌تی هه‌رێم وه‌ک ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا هه‌نگاوی جدیمان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵناوه و ئه‌رکی یاسایی‌ی خۆمان به‌جێگه‌یاندووه، ئێستاش به هه‌مان په‌رۆشی و ڕژدییه‌وه هه‌موو کارێکی پێویست ئه‌نجامده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رکه‌وتوو له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامبدرێت".
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، کۆمسیۆن باسی ڕێکاره ته‌کنیکییه‌کان و دابه‌شکردنی کات بۆ هه‌نگاوه‌کانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیان له چوارچێوه‌ی کاتی به‌رده‌ستی یاسایی‌ی ته‌مه‌نی کۆمسیۆندا خسته‌ڕو، له هه‌مانکاتدا نوێنه‌ری یۆنامیش ئاماده‌یی نیشاندا که هاوکاری هه‌مو هه‌نگاوه‌کان بن بۆ سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌ختکرایه‌وه که سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا هه‌نگاوی جدییان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵناوه و ئه‌رکی یاسایی‌ی خۆیان به‌جێ گه‌یاندووه، ئێستاش به هه‌مان په‌رۆشی و ڕژدییه‌وه هه‌موو کارێکی پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رکه‌وتوو له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بدرێت.
Your Comment