لاهوور شێخ جەنگی دەستبەرداری ئاڵا و لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانی بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی دوای وەرگرتنی مۆڵەتی حزبەکەی،دەستبەرداری ئاڵاو لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو و نوسینگەی ڕاگەیاندنی ناوبراو ئاڵاو لۆگۆی یەکێتی لادا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بوار میدیا بڵاوی کردەوە دوای ئەوەی کۆمەڵێک بەڵگەو دیکۆمێنتی دامەزراندنی حزبێکی نوێی لەلایەن لاهور شێخ جەنگیەوە بەناوی حزبی بەرەی گەل کە لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم مۆڵەتی بۆ وەرگیراوە، بڵاو کرایەوە؛ نووسینگەی ڕاگەیاندنی لاهوور شێخ جەنگی ئاڵا و لۆگۆی یەکێتی لەسەر پەیجەکانی لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا لادا.

هاوکات لە لالەزاریش ئاڵای یەکێتی لادرا و چیتر لە پەیام و کۆبوونەوەکانی لاهوور شێخ جەنگی، ئاڵا و لۆگۆی یەکێتی دانانرێت و لۆگۆیەکی نوێ بۆ نووسینگەی لاهوور شێخ جەنگی دروست کراوە.

لۆگۆکە ڕەنگی سەوز بەسەریدا زاڵە، بەڵام لە نووسینەکان ڕەنگی زەرد و خۆڵەمێشی و سوور بەکارهێنراوە.

لاهوور شێخ جەنگی، جگە لە هەرێم لە فەرمانگەی پارتە سیاسیەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق مۆڵەتی حزبێکی تری وەرگرتووە و چاوەڕوانی بڕیاردان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات تا بەشدار بێت.

لەدوای ڕووداوەکانی ٨ی تەمووز تا کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی میدیای لاهوور شێخ جەنگی دەستەواژەی هاوسەرۆک و هاوسەرۆکی یەکەمی بەکار دەهێنا و لە پەیام و دەرکەوتنەکاندا ئاڵا و لۆگۆی یەکێتی بەکار دەهێنرا. لە دوای کۆنگرەوە و دەستەواژەی هاوسەرۆک لادرا و لە چەند کاتژمێری ڕابردووش نووسینگەی ڕاگەیاندنی لاهور شێخ جەنگی بەفەڕمی دەستبەرداری ئاڵا و لۆگۆی یەکێتی بوو و چیتر بەکاری ناهێنن.

News Code 223051

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha