بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم كۆبانێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، خێرایی هێرشەکانی تورکیا و بەئامانجگرتنیان لەم دواییانەدا دوو هێندە زیادیکردوە بۆ ئەوەی ژێرخانی و توانای سەرەتایی لەو ناوچانە له‌ناوبه‌رێت کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی لە سووریای دیموكراتدایه له باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەمریکا گەرەنتی ئەوەی داوە کە تورکیا فڕۆکەی F16 کە واشنتن ڕازی بووە بە ئەنقەرە بیفرۆشێت، دژی هێزەکانی هەسەدە بەکارنەهێنێت، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا ته‌نها توركیا هێرشی نه‌كردوه به‌ڵكوو میلیشیاکانی سووریاش هێرشیان كردووه هەروەها لە هێزەکانی ڕژێمی سووریاشەوە هێرش كراوه، ئه‌وه‌ش بە قۆستنەوەی ئەو هەلومەرجەی کە لە دوای شەڕی غەززە لە ناوچەکەدا سەریهەڵدا لە هەوڵێکدا بۆ فشارخسته سەر هێزەکانی ئەمریکا.
مەزڵوم كۆبانێ ده‌شڵێت، "میلیشیاکان جیاوازی ناکەن لە نێوان هێزەکانی هه‌سه‌ده و هێزەکانی هاوپەیمانان، به‌ڵام هێزەکانی لە ئەگەرەکان و چۆنیەتی وەڵامدانەوەی هێرشەکانیان دەکۆڵنەوە".
Your Comment