بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "ئێران لە خۆڕایی هیچ شتێک ناکات. ناڵێم پاساوەکەی ئێران ڕاستە، بەڵام ڕەنگە زانیاری چەوتی لابێت و خەڵکانێک بەهەڵەیاندا بردبێت، بۆیە بڕیاری هێرشەکەی دابێت. ئێستا دەزگاکانی هەواڵگیری لەناوچەکە کەوتوونەتە گەڕ، هەواڵی زۆر هەڵە و وروژێنەر بڵاو دەبێتەوە."
ئەسەسەرد وتیشی، "ناوچەکە لە دۆخێکی نائاساییدایە، نازانین ئێرانییەکان لەسەر چی بنەمایەک هێرشەکەیان ئەنجام داوە، بەتایبەت هەرێم بەشێکە لە عێراق، دۆستایەتی نێوان عێراق و ئێرانیش ڕوونە. ئێرانییەکان تەنانەت پرسیاریشیان بە بەغدا نەکردووە و لەگەڵی قسەیان نەکردووە. تا ئێستا ئێرانییەکان خۆشیان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی سەرچاوەی زانیارییەکانیانەوە نەداوە."
Your Comment