یەکێتی: ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەرگیز لە هەڵبژاردن نەترساون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی لە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، به‌وپێیه‌ی چه‌ند رۆژێکه‌ له ‌هه‌ڵبژاردن ته‌واوبوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی یه‌کێتی حزبێکی سیاسیی مێژویی ناوخه‌ڵکه‌، چه‌ندین ساڵه‌ هه‌ڵبژاردن ده‌کات و له‌دوای هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکیش ئاماده‌بووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنێکی دیکه‌.

وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کرد، له‌لایه‌ن سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌وه‌ له‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان، سکاڵایەکیان پێشکه‌ش به‌ دادگای فیدراڵی کردوه‌و یه‌کێتی داوای‌کردوه‌ پێنج مادده‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێم به‌ ناده‌ستووری دابنرێت.

ناوبراو باسی لەوەشکرد، پێیان وایە دادگای فیدڕاڵی لەبارەی ئەو سکاڵایە بڕیارێک بدات کە قازانجی هەبێت، چونکه‌ هه‌ر بڕ‌‌یارێکی دیکە نادادپه‌روه‌رییه ‌و راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ یه‌کێتی داوای ده‌کات، هاوکات دادگای فیدراڵی هه‌ر بڕ‌‌یارێک بدات یه‌کێتی رێزی لێده‌گرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەوەشی خستەڕو، پێویسته‌ له‌هه‌رێمی کوردستان کۆتایی به‌وه‌ بهێنرێت، که‌ که‌سێک یان لایه‌نێک به‌ناوێک خۆی کاندید ده‌کات و بۆ ناوێکی تر ئیش ده‌کات، چوونکه‌ له‌رابردو ئه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌ که‌ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان له‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ند بوون.

News Code 222746

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha