حزبە کوردستانییەکان دەنگەکانیان بەفیڕۆ نەدایە، کورد ۴۰ هەزار دەنگی دیکەی بەدەست دەهێنا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتی پێی وایە ئەگەر پارتی و نەوەی نوێ و لایەنە ئیسلامییەکان و سۆسیالیست، دەنگەکانیان بەفیڕۆ نەدایە، کورد خاوەنی ۴۰ هەزار دەنگی دیکە دەبو لە کەرکووک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی پیرە، بە پێگەی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ڕاگەیاندووە: "لە کەرکووک، له‌به‌رئه‌وه‌ی پارێزگارێکی به‌ وه‌کاله‌تی خۆسه‌پێن دانرابوو سیاسه‌تی حکومڕ‌انی سه‌رده‌می سه‌دام حسێنی جێبه‌جێ ده‌کرد له‌ ته‌عریب و راگواستن ده‌یویست به‌ ره‌زامه‌ندی خۆمان سیاسه‌تی ته‌عریب جێبه‌جێ بکات.

وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەش داوە، "بۆیه‌ دانانی پارێزگارێکی کوردی یه‌کێتی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی کەرکووک سوودی لێوه‌رده‌گرن، چونکه‌ ئه‌و پارێزگاره‌ نابێته‌ پارێزگاری کوردو یه‌کێتی به‌ته‌نها، به‌ڵکو ده‌بێته‌ پارێزگاری سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی کەرکووک به‌ عه‌ره‌ب و کریستیان و هه‌مو ئه‌وانه‌ی تر."

بەقسەی سەعدی پیرە"هه‌ندێک کێشه‌ هه‌یه‌ له‌ کەرکووک له‌م دواییه‌ به‌ره‌و خراپتر چوه‌ به‌هۆی حکومڕ‌انی ئه‌و پارێزگاره‌ خۆسه‌پێنه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ کۆتایی به‌و بارودۆخه‌ بهێنرێت و مافه‌کان بۆ خاوه‌نه‌کانیان بگه‌ڕ‌ێنرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وڵه‌ نه‌زۆکانه‌ی دراوه‌ بۆ گۆڕ‌ینی دیمۆگرافی له‌ کەرکووک کۆتایی پێبهێنرێت."

وتوشیەتی"زۆر ده‌مێکه‌ خه‌ریکن، به‌ڵام تائێستا نه‌یانتوانیوه‌ کورد بکه‌نه‌ که‌مینه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان له‌پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن کاری له‌پێشینه‌یان گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی ماف بێت بۆ خاوه‌ن مافه‌کان".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتەبێژی یەکێتی هێمای بۆ ئەوە کردوە "ئه‌گه‌ر پارتی و نه‌وه‌ی نوێ و لایه‌نه‌ ئسلامییه‌کان و سۆشیالیست ئه‌و ده‌نگانه‌یان به‌فیڕ‌ۆ نه‌دایه‌، ئه‌مڕ‌ۆ کورد له‌ کەرکووک خاوه‌نی زیاتر له‌ ۴۰ هه‌زار ده‌نگی دیکه‌ بو، ئه‌وکاته‌ زۆر به‌ئاسانی به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ کورد کورسییه‌ک بۆ دو کورسی زیاتری ده‌هێنا و ئه‌گه‌ر کورد هه‌موو پێکه‌وه‌ وه‌ک قه‌واره‌یه‌ک بوایه‌ ده‌کرا ۹ کورسیشمان هه‌بێت."

هەروەها وتووشیەتی: "بۆیه‌ من به‌چاوێک خۆشحاڵم که‌ کورد له‌ هه‌ردو پارێزگای موسڵ و کەرکووک ده‌نگی یه‌که‌مه‌، به‌ڵام قورگیشم پڕ‌ له‌گریانه‌ که‌ ئێمه‌ ده‌نگی ترمان هه‌یه‌و نه‌مانتوانی سودی لێ بینین".

News Code 222712

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha