بەرەیەکی  دژبە کورد لە سووریا پەرەی‌سەندووە

شرۆڤەکارێکی پرسی کورد بڕوای وایە هەڵمەتەکانی داعش و میلیشیا عەرەبەکان لە دەیرەزوور دەرخەری ئەوەیە کە بەرەیەکی دژ بە کورد لە بەرژەوەندیی تورکیا لە سووریا پەرەی سەندووە.

دکتۆر ئێلیزا مارکووس شرۆڤەکاری پرسی کورد ئاماژەی داوە بە کوژرانی بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دەیرەزووری سووریا و دەڵێت: تورکیا هەوڵ دەدات بۆ لەناوبردنی بەرپرسانی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات و هەندێک لەوانەی کە دەگوترێت ئەندامانی پێشووی پەکەکەن. هەڵمەتی ئەمدواییەی هۆزە عەربەکان و کوژرانی ئەندامێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەواتای سوود وەرگرتنی تورکیایە لە هەڵمەتەکانی میلیشیا عەرەبەکان لە پارێزگای دەیرەزووری سووریا.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە بەشێک لە پارێزگای دەیرەزوور لە ژێر کونترۆڵی کوردەکاندایە و یەکێکە لە پارێزگا ناسەقامگیرەکانی سووریا و هۆشداریی داوە کە ئەم چەشنە هەوڵانە بەواتای ناکاریگەر بوونی هەڵمەتەکانی هەسەدە-یە بۆ سەقامگیریی لەم پارێزگایەدا.

News Code 222707

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha