بەریتانیا ڕاهێنانی بە ۲۱۰۰۰ پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کردووە

بەشی جیهان- یاریدەری وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەڵێت وڵاتەکەی مەشق و ڕاهێنانی بە زیاتر لە ۲۱۰۰۰ پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری بەرگریی بەریتانیا بڵاوی کردەوە، جەیمز هیپی یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە وڵامی پرسیاری نوێنەرێکی پەرلەمانی بەریتانیا لەبارەی ڕۆڵی وڵاتەکەی لە هاوپەیمانیی جیهانی دژبە دەاعش ڕایگەیاندووە فڕۆکە شەڕکەرەکانی بەریتانیا ڕۆڵی گرنگیان بووە لە بۆردوومانی بنکە و مۆڵگەکانی داعش لە عێراق و سووریا.

ئەم بەرپرسە باڵای سەربازیە هەروەها ئاماژەی داوە بە مەشق و ڕاهێنانی هێزە عێراقییەکان و ڕایگەیاندووە: هێزەکانی بەریتانیا دەورێکی گرنگیان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی توانا سەربازییەکانی هێزە عێراقییەکان و زیاتر بە ۱۱۱۰۰۰ هێزی چەکداری عێراقی لەلایەن هێزە بەریتانییەکانەوە مەشق و ڕاهێنانیان بۆ کراوە.

یاریدەری وەزیری بەرگریی بەریتانیا ڕاشیگەیاندوووە زیاتر لە ۲۱۰۰۰ کەس لە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانیش لەو مەشق و ڕاهێنانەی هێزەکانی بەریتانیادا ئامادەبوون.

هەر بەگوێرەی گۆڤاری بەرگریی بەریتانیا هێزە ئاسمانییەکانی بەریتانیا پاش هێزی ئاسمانیی ئەمریکا زیاترین ئۆپەراسیۆنیان لەدژی چەکدارانی داعش لە عێراق و سووریا ئەنجام داوە.

News Code 222705

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha