هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەڕانێکی سەربازیی لە دێرەزوور ئەنجام دا

بەشی سووریا- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەڕێکی ئاسایی لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەک لە دانیشتوانی هەجین بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، کاروانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە لە 4 ئۆتۆمبێلی سەربازی پێکهاتبوو لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور گەڕێکی سەربازی ئەنجام‌داوە.

هەروەها هەینی ڕابردوو هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەڕانێکیان لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەنجام داوە و ناوچەکەیان پشکنیوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، کاروانەکە لە بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کێڵگەی ئەلعومەرەوە دەستیپێکردووە تا گەشتووەتە باغۆز و بەهەمان ڕێگادا گەڕاوەتەوە بۆ بنکەکەی.

ناوچەی دێرەزوور هێرشی پچڕپچڕ بۆ سەر بارەگاکان و هێزەکانی سووریای دیموکراتی بەخۆوە دەبینێت، کە هەسەدە حکوومەتی ناوەندیی سووریا تاوانبار دەکات، بەوەی شانەی میلیشیاکانی هەڵسوڕاویان لە کەناری رۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە دەنێرن بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردەکان.

News Code 222677

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha