بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەک لە دانیشتوانی هەجین بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، کاروانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە لە 4 ئۆتۆمبێلی سەربازی پێکهاتبوو لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور گەڕێکی سەربازی ئەنجامداوە.
هەروەها هەینی ڕابردوو هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەڕانێکیان لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەنجام داوە و ناوچەکەیان پشکنیوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، کاروانەکە لە بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کێڵگەی ئەلعومەرەوە دەستیپێکردووە تا گەشتووەتە باغۆز و بەهەمان ڕێگادا گەڕاوەتەوە بۆ بنکەکەی.
ناوچەی دێرەزوور هێرشی پچڕپچڕ بۆ سەر بارەگاکان و هێزەکانی سووریای دیموکراتی بەخۆوە دەبینێت، کە هەسەدە حکوومەتی ناوەندیی سووریا تاوانبار دەکات، بەوەی شانەی میلیشیاکانی هەڵسوڕاویان لە کەناری رۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە دەنێرن بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردەکان.
Your Comment