کاردانەوەی مه‌سعوود بارزانى بۆ پەیوەندی کردنی دوو کاندیدی پارتی بە ڕیزەکانی یەکێتییەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دواى وازهێنانى دوو کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستان‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى کەرکووک‌ و په‌یوه‌ندیکردنیان به‌ڕیزه‌کانى یه‌کێتیه‌وه‌، مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆکى پارتى هاته‌ده‌نگ‌ و هه‌ڕه‌شه‌ دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە دواى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ک له‌ مه‌سعوود مەلا پەروێز کاندیدى ژماره‌ ۲ى پارتى‌ و سامان محه‌مه‌د شه‌ریف کاندیدى ژماره‌ ۲۱ى ئه‌و حزبه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى کەرکووک وازهێنانى خۆیان له‌ڕیزه‌کانى پارتى ڕاگه‌یاند و په‌یوه‌ندییان به ‌یه‌کێتىی نیشتمانیى کوردستانه‌وه‌ کرد، مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆکى پارتى هاته‌ده‌نگ‌ و فه‌رمانی کردووه‌ هه‌رچى زووه‌ لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و کێشه‌یه‌ له ‌کەرکووک دروست بکرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌کى تایبه‌ت زانیویه‌تى، "مه‌سعوود بارزانى نیگه‌رانىی خۆى له‌و دۆخه‌ ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ له ‌کەرکووک هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ و فه‌رمانی کردووه‌ هه‌رچى زووه‌ لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ پێکبهێندرێت ‌و هۆکارى په‌یوه‌ندی کردنى دوو کاندیدى پارتى بۆ هه‌ڵبژاردن به ‌یه‌کێتیه‌وه‌ بزانرێت‌ و هه‌رکه‌س هۆکار و که‌مته‌رخه‌مه‌ به‌توندیى سزا بدرێت".

مه‌سعوود بارزانى زۆر نیگه‌رانى نیشان داوه‌ له‌وه‌ى چۆن ده‌کرێت کاندیدى هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕیزه‌کانى پارتى به‌جێبهێڵن، له‌کاتێکدا ئه‌وکه‌سه‌ى ده‌بێته‌ کاندید، سه‌رجه‌م فلته‌ره‌کانى سه‌رکردایه‌تى ‌و مه‌کته‌بى سیاسى ‌و مه‌کته‌بى هه‌ڵبژاردن ده‌بڕێت ‌و دواجاریش خودى بارزانى خۆی دوا فلته‌ره‌، چۆن ده‌کرێت دواى پێدانى متمانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و هه‌موو فلته‌ره‌وه‌، ئینجاش وازهێنان له ‌پارتى ڕابگه‌یه‌نێت".

ئه‌و لیژنه‌ باڵایه‌ى بارزانى فه‌رمانی کردوه‌ به‌پێکهێنانى بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له ‌ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبه‌که‌ى له ‌کەرکووک پێکهاتوون له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ‌و مه‌کته‌بى سیاسى ‌و مه‌کته‌بى هه‌ڵبژاردن.

دواى وازهێنانى ئه‌و دوو کاندیده‌ى پارتى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى کەرکووک که‌ ئه‌و حزبه‌ متمانه‌ى زۆرى پێیان هه‌بووه‌، جۆرێک له‌ شپرزه‌یی له ‌مه‌کته‌بى ڕێکخستنى ئه‌و حزبه‌ له‌ کەرکووک دروست بووه ‌و بارزانیش فه‌رمانی کردووه‌ به ‌لیژنه‌ باڵاکه‌ به‌زوویى ده‌ستبه‌کاره‌کانیان بکه‌ن ‌و هۆکاره‌که‌ى بۆ ڕوون بکه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ک پارتى به‌نیازه‌ به‌ڵێننامه‌یه‌ک به‌کاندیده‌کانى پڕبکاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ ئێستاو نه‌ دواى ده‌رچوونیشیان بتوانن واز له ‌پارتى بهێنن‌ و په‌یوه‌ندیى به‌هیچ حزبێکى دیکه‌وه‌ بکه‌ن.

News Code 222606

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha