کوردپرێس:
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی دەوڵەتی تورکیا، جیهات ئاکتای لە کاتی ئامانجکردنیدا ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆن کردووە؛ ئاماژە بەوەش کراوە کە حوسێن پیران ناوە خوازراوەکەی بووە و پێشتر چالاکی بۆسەر سوپای تورکیا هەبووە.
ئاژانسی دەوڵەتی تورکیا بڵاویشی کردووەتەوە، دوای ماوەیەکی زۆر لە گەڕان و بەدواداچوونی دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا، شوێنی جیهات ئاکتای زانراوە و لەلایەن میتەوە کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.
جیهات ئاکتای ساڵی ۲۰۰۸ چووەتە ریزی پەکەکە و چووەتە قەندیل؛ ساڵی ۲۰۱۵ بووەتە فەرماندەی هێزەکانی مەخموور؛ ساڵی ۲۰۱۹ش بووەتە بەرپرسی دارایی و لۆجستیی پەکەکە لە ناوچەی مەتینی هەرێمی کوردستان.
تاوەکوو ئێستا میدیای نزیک لە پەکەکە هیچ هەواڵێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
Your Comment