فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) دەڵێت، هێزەکانیان "لە چەندین بەرەوە رووبەڕووی هێرشی چڕی ئەو گرووپە چەکدارانە بوونەتەوە کە تورکیا پشتیوانییان لێ دەکات".
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆماجڤاکێن کوردستانێ (KCK) لەسەر پێشهاتەکانی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەداخەوە دەوڵەتی سووریا ناتوانێت لە دژی هێرشەکان ئیرادەیەک نیشان بدات، پارێزگاری لە گەل نەکرد و هەموو ئەو هەرێمانەی جێهێشت کە چەکدارەکان ڕوویان تێکرد.