بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایانکردووە مووچەی فەرمانبەران ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە دابەش بکرێت، سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، حکوومەتی هەرێم نایەوێت بە ڕاست و دروستی ئاماری فەرمانبەران بە بەغدا بدات، ئەمەش هۆکارە بۆئەوەی گرفتی مووچەی فەرمانبەران لە کێشمەکێشە سیاسییەکان دوورنەخرێتەوە.
ناوبراو وتیشی: پێشتر بە وەزارەتی داراییم رایگەیاندووە بۆچی هاوشێوەی عێراق مووچەی فەرمانبەران بە کارت دابەش ناکەن، لەوەڵامدا وتیان حکوومەتی هەرێم ئامادە نیە لیستی مووچەمان بداتێ ئەوەندەی زانیاریشم هەیە حکوومەتی هەرێم ئامادەیی تیادا نییە، چوونکە پێیوایە ئەوکاتە هیچ کارێکی نامێنێت، بۆیە بەردەوام دەبین حکوومەتی عێراقیش پێی باشە کە رێگەیەکی یاسایی و بانکی بدۆزێتەوە تا مووچەی مووچەخۆران تێکەڵی ئەم گرفتە نەبێت.
Your Comment