بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣، میدیاکانی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی ناوی لیستەکەیان بڵاو کردەوە بەپێی زانیارییەکان لاهوور شێخ جەنگی لیستەکەی ناودەنێت "یەكێتی نیشتمانی گەل".
لە بەرواری ٢٦\٩\٢٠٢٣، رۆژێک بەر لە بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، لاهوور شێخ جەنگی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا جیابوونەوەی خۆی لە یەکێتی راگەیاندوو وتی، بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەین و "لیستێکی گەل پەسەند رادەگەیەنین".
لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی لاهوور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکی یەکێتی دیاریکرا، دواتر لە رۆژی ٨ تەموزی ساڵی ٢٠٢١ بافڵ تاڵەبانی، لاهوور شێخ جەنگی لە نێو ڕیزەکانی یەکێتی دوورخستەوە.
سەرچاوە: سپی میدیا
Your Comment