هەناردە نەوتی هەرێمی کوردستان بەم‌زووانە دەست پێدەکاتەوە

بەشی جیهان- پەیمانگەی داوجۆنزی ئەمریکی ڕایگەیاند هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەم‌زووانە دەست‌پێدەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا عێراق و تورکیا و هەولێر لە سەر دەست‌پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، پەیمانگای دارایی داوجۆنزی ئەمریکی گەشبینی خۆی بۆ دەست‌پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕێگای تورکیاوە ڕاگەیاند.

هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ماوەی شەش مانگە و پاش مەحکووم بوونی تورکیا لە دادگای نێونەتەوەیی بەتۆمەتی هەناردەی نایاسایی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕاگیراوە. زیانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان نزیکەی ۵ ملیلر دۆلار خەملێنراوە.

گۆڤاری مارکێت ووچ-ی زمانحاڵی داوجۆنز ڕایگەیاندووە: چاوەڕوان دەکرێت هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تا ۴۰۰ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەم‌زوواە دەست‌پێبکاتەوە.

News Code 222200

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha