بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوەکەیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە، ۱۹-۹-۲۰۲۳ ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت دڵگرانی کردووین. پێویستە بە زووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکوڵینەوەیەکی ورد لە هۆکار و چۆنیەتی ئەم ڕووداوە بکەن و راستیيەکان ئاشکرا بکرێن."
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم زیادی کردووە: "سەرکۆنەی هەر جۆرە پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکی کوردستان و عێراق و هەموو کارێکی نایاسایی دەکەین، کە دەبێتە هۆی شێواندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان."
Your Comment