بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عێراق لە راگەیاندراوێکدا باسى لەوە کردووە، لەچوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵ کردنی سنوری نێوان عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان کردوە کۆنترۆڵکردنەوەی خاڵە سنووریەکان.
ئەوەشی خستەروو، بڕیارە دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراق بەسەر تەواوی سنوورەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا بسەپێنێت و لە دوورترین خاڵدا ئاڵای عێراق هەڵبکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پاش چەک داماڵین لەو هێزانەی کە لە سنوری نێوان عێراق ئێراندان ئۆپراسیۆنەکە دەستیپێکردوە و هێزەکانی عێراق لە شوێنیان جێگیر دەکرێت.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە کۆنترۆڵ کردنەوەی خاڵە سنووریەکانی پارێزگای هەولێر.
News Code 222139
Your Comment