کۆچی دوایی هونەرمەند بەیتۆجان کە دەیویست دەنگی مەینەت و ئازاری کورد بێت

بەشی فەرهەنگ و هونەر- ڕۆژی سێشەممە، ۱۲ـی ئەیلوولی ۲۰۲۳بەیتۆ جان، هونەرمەندی  کورد لە وڵاتی سوێد بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دواییکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیتوڵڵا گونەری، ناسراو بە بەیتۆجان لە ساڵی ۱۹۵۵ لە قەزای فارقینی سەر بە پارێزگای ئامەد لەدایک‌بووە و لە تەمەنی ۸ ساڵییەوە خێزانەکەیان چوونەتە شاری ئامەد و لەوێ نیشتەجێ بوون.

بەیتۆجان لەدوای کوودەتای سەربازیی ۱۲ـی ئەیلوولی ساڵی ۱۹۸۰ لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە دەستبەسەر دەکرێت و سزای ۱۵ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت، بەڵام دوای شەش ساڵ و نیو لە زیندانی‌کردنی، ئازاد دەکرێت. دوای ئازادبوونی لە زیندان، لە ئامەدەوە بەرەو ئەستەنبوڵ کۆچ دەکات.

بەیتۆجان بە گۆرانییەکانی "ئاگر کەتیە دلێ من" و "دیاربەکر مالا من" ناوبانگی پەیداکرد، خاوەنی چوار ئەلبوومی گۆرانییە بە ناوەکانی؛ "یان مرن، یان دیاربەکر"، "تە نادەن من"، "۲۱ـی ئادار" و "ئەتونا دلێ من".

هونەرمەند بەیتۆجان یەکەم ئەلبوومی بەناوی: "یان مرن یان دیاربەکر" لە ساڵی ۱۹۹۰ بڵاوکردەوە و ساڵێک دوای بڵاوبوونەوەی ئەلبوومەکەی بەرەو ئەوروپا کۆچیکرد و لە  سوێد نیشتەجێبوو، دوای ۲۳ ساڵ و لە ساڵی ۲۰۱۴ سەردانی ئامەدی کردەوە و کۆنسێرتێکی لە زێدی خۆی سازکرد.

دوای چوار ساڵ ململانێ لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە، بەیتۆجان لە شاری ستۆکهۆڵم و دوور لە زێدی خۆی کۆچی دوایی‌کرد.

کۆچی دوایی هونەرمەند بەیتۆجان کە دەیویست دەنگی مەینەت و ئازاری کورد بێت

News Code 222126

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha