١٠ ئەیلوول ٢٠٢٣ - ١٠:١٠
بێهنیا ئیمامی بووبە پاڵەوانی جیهان

بەشی کوردستان- بێهنیا ئیمامی زۆرانبازی سەقزی لە کێبەرکێی زۆرانبازیی ئازادی گەنجانی نابیستی جیهاندا کە لە وڵاتی قرقیزستان بەڕێوەچوو پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێهنیا ئیمامی لە کێبەرکێی فیناڵی کێشی ۷۹ کیلۆدا بە بانترین خاڵ شکستی بە ڕکابەرە تورکیاییەکەی خۆی هێنا کە ساڵی ڕابردوو پاڵەوانێتیی جیهانی بەدەست هێنا بوو، و بووبە یەکەمی کێبەرکێکان میدالیای زیڕی لە گەردن کرد.

ئەمەش دووهەم میدالیای زێڕە کە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا لەلایەن وەرزشوانانی پارێزگای کوردستانەوە مسۆگەر دەکرێت.

News Code 222098

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha