بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌لایه‌ن حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه پێشوازی لێ کرا و ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانه فیدان بۆ ئێران ئه‌نجامی ده‌دات له‌وه‌ته‌ی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی دانراوه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو، فیدان له سه‌ردانییه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵاهیان و به‌رپرسانی دیکه‌ی ئێران تاووتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان و هاریکارییه دوولایه‌نه‌کان و پێشهاته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌کات.
هه‌ریه‌ک له فیدان و عه‌بدوڵڵاهیان کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا و تێیدا فیدان خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر به ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، ئێران و تورکیا به‌پرسیایه‌تی سه‌قامگیری و ئاشتی ناوچه‌که‌یان له ئه‌ستۆ دایه.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی سووریاوه رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌که‌ن حکوومه‌تی سووریا کار بکات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی سووریا له تورکیا، داوایشی له دیمه‌شق بکات هاوکار بێت سه‌باره‌ت به بابه‌تی په‌که‌که.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راکێشا، به‌و نزیکانه سه‌رۆککۆماری ئێران سه‌ردانی تورکیا ده‌کات.
لای‌خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بیروڕامان لەبارەی ڕەهندە جیاوازەکان ئاڵوگۆڕ کرد و هەروەها بەرنامەی داگر و هەمەلایەنەی هاوکاریی نێوان ئەنقەرە و تارانمان کە چەند مانگ لەمەوبەر لەسەردانەکەی سەرۆکی تورکیا بۆ تاران پەسەند کرا، تاوتوێ کرد.
Your Comment