بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، لەبارەی هەناردەی نەوتی کوردستان، رایگەیاند: "تورکیا لایەنگری ئەوەیە دووبارە نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکرێتەوە، هەرێمی کوردستانیش بێگومان زۆر پەرۆشە، بەرپرسانی بەغدا بە فەرمی باس دەکەن کە ئامادەن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، بەڵام تا ئێستا هەنگاوی پراکتیکی نەنراوە و پێویست بوو کە دیدی هەرسێ لا (هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە) لە یەکتر نزیک ببنەوە و ئەو کۆبوونەوانەی کە کران بەمەبەستی ئەوەبوون کە دید و بۆچوونەکان سەبارە بە ئاستەنگەکان نەمێنن، بۆ ئەوەی بتوانین دووبارە نەوتی هەرێم بەپێی یاسای بوودجەی عێراق، هەرێم دەبێت ئەو نەوتە هەناردە بکات و رادەستی حکوومەتی عێراق بکات".
ئاماژەی بەوەش کرد، بەگوێرەی بڕیاری دادگای پاریس پێویستە تورکیا ملیارێک و ۵۰۰ ملیۆن دۆلار بداتە عێراق وەکوو قەرەبوو بەداخەوە بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە نزیکەی پێنج ملیار دیناری زیانی بە خۆی و هەرێمی کوردستان گەیاندوە کە بەهۆی نەناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانەکە دروستبووە لە مانگی سێ تاوەکوو ئێستا.
سەفین دزەیی وتیشی: "لە ڕووی ماتماتیکەوە، لۆژیک نییە بۆ وەرگرتنی ملیار و ۵۰۰ ملیۆن دۆلار لە تورکیا، پێنج ملیار دۆلار زیان بەخۆت بگەیەنیت، هیوادارم ئەو گفتوگۆیانەی کە هەن بتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین".
Your Comment