بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ ئەبوبەکر بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە، "هەمیشە نیگەرانیمان لە هێرشە بەردەوامەکانی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای سلێمانی گەیاندووەتە کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نیگەرانییەکانمان نەدراوەتەوە."
پارێزگاری سێلێمانی هەروەها وتی: "کونسوڵخانەی تورکیا دەزگایەکی دبلۆماسییە و هەمیشە دەڵێن نیگەرانییەکانتان دەگەیەنینە سەرووی خۆمان، بەڵام بۆردومانەکانی تورکیا سیاسی و سەربازی و ئەمنییە، دەبێت حکوومەتی هەرێم و عێراق بێنە سەر هێڵ."
Your Comment