بەشی تورکیا- ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، توركیا چوار بنكەی سەربازیی نوێی لە خاکی عێراق دامەزراندووە و بەوەش بۆتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق.
بەشی جیهان- یاریدەری ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری گێڕانەوە لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا پێشنیاری کردووە منداڵە داعشە بەندکراوەکان بگوازرێنەوە بۆ چەند گوندێکی تایبەت یان ئەوەی کە بدرێنە بنەماڵە کوردەکانی سووریا و وڵاتانی بیانی تێچووی بەخێو کردنیان تا کاتی دیاری کراو لە ئەستۆ بگرن.