بەپێی هەواڵی کوردپرێس،بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکی سنووری چەمچەماڵی بۆردوومان کرد، بەدیاریکراوی لە گوندی چنارتووی ئاغجەلەر، بۆردمانێکی سەختی کردووە و کوژرا و و برینداریش هەن.
دژە تیرۆری کوردستان بڵاوی کردەوە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی سەربازیی پەکەکە کوژرا و چەکدارێکیش بریندار بوون.
باسی لەوەش کردووە، هێرشەکە لە سەعات ۹ و ۳۰ خولەک بووە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک شارەدێی ئاغجەلەری سەربە شارۆکەی چەمچەماڵ کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەرپرسێکی سەربازیی پەکەکە کوژراو و چەکدارێکیش بریندار بوون.
Your Comment