فەرمانی دەستگر کردن بۆ ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەرکرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی، فەرمانی دەستگرکردنی بۆ ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەرکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی نووسراوێکی ئەنجومەنی دادوەری، دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەرکردووە.

نووسراوەکە، ئیمزای دادوەر جەمیل جەمالی لەسەرە، ئاراستەی گشت ئەندامانی پۆلیس کراوە هاتووە، هەرکەسێک نووسراوەکەی دەستدەکەوێت رێگەیان پێدراوە ناوبراو دەستگیربکەن و رادەستی دادگای بکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بارەگای مەڵبەندی سێی بزووتنەوەی ئیسلامی لە هەولێر دادەخات و بەپێی زانیارییەکان ئەو بەشەی بزووتنەوەیە کە کامیلی حاجی عەلی ڕابەرایەتی دەکات .

News Code 221896

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha