بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای فەرمیی تورکیا کە بە پشتبەستن بە زانیاریی سەرچاوە ئەمنییە باڵاکانی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە ، ئۆزگور ئاڵپئارسلان ناسراو بە ئۆزگور شۆڕش کە لەدایکبووی کوردستانی تورکیا و ناوی لە لیستی داواکراوانی تیرۆردا هەبووە، "بەرپرسی تورکیای پەکەکە/کەجەکە-یەبەشە" بووە.
میدیای تورکیا باس لەوە دەکات: ئۆزگور لە ساڵی ۲۰۲۱دا فەرمانی بە سووتاندنی دارستانەکانی شارۆچکەی ماناڤگاتی ئەنتالیا و موغڵا، مەرسین و هاتای داوە کە بەو هۆیەوە ۱۵۰ هەزار هێکتار دارستان سووتا.
وەک میدیای فەرمیی تورکیا دەڵێت، ساڵی ڕابردوو، تیمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی میت ۶۹ ئۆپەراسیۆنیان لە هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا ئەنجام داوە و ۸۲ کەس کراونەتە کە ۴۲ کەسیان دەستگیرکراون و گوێزراونەتەوە تورکیا.
تاوەکو ئێستا ناوەندی چاپەمەنیی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە و ناوەندی راگەیاندنی یەبەشە هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی بەئامانجکردنی ئۆزگور شۆش بڵاو نەکردووەتەوە.
Your Comment