لە باکووری عێراق ئەندامێکی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال کرایە ئامانج

بەشی تورکیا- تیمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەرپرسی رێکخستنەکانی تورکیای یەکینەکانی بەرخودانی شنگالی لە چیای گارە لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای فەرمیی تورکیا کە بە پشتبەستن بە زانیاریی سەرچاوە ئەمنییە باڵاکانی وڵاتەکەی بڵاوی‌کردەوە ، ئۆزگور ئاڵپئارسلان ناسراو بە ئۆزگور شۆڕش کە لەدایکبووی کوردستانی تورکیا و ناوی لە لیستی داواکراوانی تیرۆردا هەبووە، "بەرپرسی تورکیای پەکەکە/کەجەکە-یەبەشە" بووە.

 میدیای تورکیا باس لەوە دەکات: ئۆزگور لە ساڵی ۲۰۲۱دا فەرمانی بە سووتاندنی دارستانەکانی شارۆچکەی ماناڤگاتی ئەنتالیا و موغڵا، مەرسین و هاتای داوە کە بەو هۆیەوە ۱۵۰ هەزار هێکتار دارستان سووتا.

 وەک میدیای فەرمیی تورکیا دەڵێت، ساڵی ڕابردوو، تیمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی میت ۶۹ ئۆپەراسیۆنیان لە هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا ئەنجام داوە و ۸۲ کەس کراونەتە کە ۴۲ کەسیان دەستگیرکراون و گوێزراونەتەوە تورکیا.

 تاوەکو ئێستا ناوەندی چاپەمەنیی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە و ناوەندی راگەیاندنی یەبەشە هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی بەئامانج‌کردنی ئۆزگور شۆش بڵاو نەکردووەتەوە.

News Code 221884

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha