بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانیی گەل پرۆژەکەی لاهوور شێخ جەنگی-یە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان، وەک لە پرۆژەکەیدا هاتووە، بە ئامانجی درووستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی و هەوەڵدان بۆ تۆمارکردنی وەک هاوپەیمانێتیەک لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان.
بەپێی پرۆژەکەی لاهوور شێخ جەنگی ئامانج لە پرۆژەکە بۆ درووست کردنی کۆدەنگی نیشتمانییە لە کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان، بوونی مەترسی لەسەر ئەزموونی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، ناجێگیری رەوشی سیاسی و ئابوری لەسەر ئاستی جیهان و پەرەسەندنی کێشە و ململانێ نێودەوڵەتیەکان، زاڵبوونی ئینتیمای تەسکی حزبایەتی و گواستنەوەی ناکۆکی نێوان هێزە دەسەڵاتدارەکان لە هەرێمی کوردستان کە رەوشی کەرکوی گەیاندە ئەو دۆخەی ئەنجامدانی ریفراندۆم و رووداوەکانی ۱۶ی ئۆکتۆبەری لێبکەوێتەوە، بێهیوایی خەڵکی ئەو ناوچانە بە گشتی گەیشتووەتە ئاستێک پێویستی بە مۆدێلێکی تر لە حوکمڕانی هەیە.
لاهور شێخ جەنگی ئامانجی پرۆژەکەی بە چەند خاڵێک دیاریکردووە:
• درووستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی لە کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان.
• بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بەیەک لیستی کوردستانی.
• جەختکردنەوە و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتیە لە رێگای پەنابردن بۆ رێکارە دەستوری و یاساییەکان.
لە کۆتایی پرۆژەکەدا کە ئاراستەی حزبە کوردستانییەکانی کردووە ئاماژە بەوەکراوە: ئەگەر پرۆژەکە لەلای ئێوە پەسەندکرا بەرنامەرێژی و میکانیزمی کارکردن دابڕێژرێت ناوو ئامانج و درووشم لۆگۆی لیستێک ئامادەبکرێت بەمەبەستی تۆمارکردنی لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە شارەکانی کەرکووک، موسڵ، سەڵاحەدین، دیالە.
Your Comment