بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا کە لەگەڵ گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، دەلێت: "هێزە تایبەتەکانمان H.A.T بە پاڵپشتی و بەشداری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەمیرێکی داعشیا لە گوندەواری دێرەزوور دەستگیر کردووە".
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 9 تەمموز، هێزەکانی ئاسایش توانیان بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی پێشوەختە ئەنجام بدەن، لە ئەنجامدا ئەمیرەکەی داعش دەستگیر کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی دەستگیرکردنی سەرکردەکەی داعش، دەست بەسەر چەک و ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی گیراوە.
Your Comment