بەپێی هەواڵی کوردپرێس، KCK لە راگەیەندراوێكدا ئیدیعای كردووە كە تیمەكە لەلایەن دەزگای میتەوە رێكخراون بە ئامانجی تیرۆركردن و كوشتنی هەردوو زیندانی عەبدولڕەحمان ئەر و مەزڵووم داغ لەنێو زیندان لە هەولێر.
كەجەكە دەڵێت دەوڵەتی توركیا و دەزگای میت پلانی كوشتنی ئەم دوو زیندانەیان لەنێو زیندان داناوە، بۆیە هەر شتێک ڕووبدات پارتی دیموكراتی كوردستان لێی بەرپرسیارە.
داواشی كردووە دامودەزگا دیموكراسییەكان بێ دەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت و بەرگری لەئەو زیندانیانە بكەن كە ماوەی ۵۰ رۆژە مانیان لەخواردن گرتووە.
ئەو دوو كەسە بەتۆمەتی كوشتنی عوسمان كۆسە بەرپرسێكی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر لە تەموزی ۲۰۱۹ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانەوە دەستگیركراون و لە زیندانن.
بەشی تورکیا- كەجەكە دەستگیركردنی تیمێكی سیخوڕی سەر بە دەزگای هەواڵگری توركیا(میت)ی راگەیاند.
News Code 221798
Your Comment