سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان پەیوەندی تەلەفۆنی بە نێچیرڤان بارزانییەوە کرد و پیرۆزبایی جەژنیان لە یەکدی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى قوربانه‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنى له‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیاوه‌ پێگه‌یشت، ئه‌ردۆغان پیرۆزباییى جه‌ژنى قوربانى له‌ نێچیرڤان بارزانى کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها پیرۆزبایى و هیواى سه‌رکه‌وتنى پێشکه‌ش به‌ هه‌رێمى کوردستان کرد".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لایخۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییى لە ئه‌ردۆغان، پیرۆزبایى جه‌ژنى له‌ به‌ڕێزیان و گه‌لى تورکیا کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواستن".

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هه‌ردوولا هیوایان خواست جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆیدا خێر و خۆشى و ئاسووده‌یى بۆ هه‌موو لایه‌ک بهێنێت، هه‌روه‌ها بره‌ودان به‌ هاریکاریى هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌کانى تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فۆنیى نێوانیان بوو"

News Code 221753

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha