بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم، لەلێدوانێکی تایبەتدا بە خەندان-ی راگەیاندووە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر ناردنی ۴۰۰ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی دابەش کردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران .
ناوبراو وتیشی: "بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەو ۴۰۰ ملیار دینارە بگاتە هەرێمی کوردستان، لەرۆژی شەممەوە ئامادەکاریەکان دەستیانپێکردووە بۆئەوەی لەماوەی ئەو چەند رۆژەی دەمێنێت بەرلە جەژنی قوربان، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان دابەش بکەین".
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم، رۆژی ۱۸ی ئەم مانگە دابەش کردنی مووچەی مانگی (ئایار/۵)ی دەستپێکرد و تا ئێستاش مووچەی ئەو مانگەی هەریەک لە وەزارەتەکانی تەندروستی و پێشمەرگە و ناوخۆ دابەش کراوە.
Your Comment