بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەلال شێخ نووری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان توانیویه‌تی پلانێکی باش دابنێت و مه‌ترسی لافاوه‌که‌یان دوورخستوه‌ته‌وه و قائیمقام توانی چه‌ند زۆنێک دروستبکات و له هه‌رشوێنێک که مه‌ترسی لافاو هه‌بوو چه‌ندین ئامێر دانرا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له دروستبوونی لافاو بکه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ڕۆژی یه‌که‌م نزیکه‌ی ۵۰ ملیم بارانباری و رۆژی دوه‌میش له که‌متر له ۱۴ کاتژمێردا ۷۶ ملیمه‌تر باران باری، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئاوی ناوچه‌کانی دیکه ده‌رژێته سه‌ر که‌لار و رزگاری.
سەرپەرشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ڵێت، تیمه‌کانیان به هاوکاری هێزه‌کانی کۆماندۆ و دژه‌تیرۆر هاوکاری خه‌ڵکیان کردوه و له رۆژی سێشه‌ممه توانیویانه ۳۶ که‌س له مه‌ترسی مردن رزگاربکه‌ن، به‌ڵام منداڵێک که‌وتوه‌ته ناو مه‌جارییه‌وه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌شی وت، لیژنه‌یه‌ک له ئاستی ناوچه‌کان پێکهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌کان بخه‌مڵێنرێت و له ئێستادا لیژنه‌کان به‌دواداچونن و هه‌روه‌ها کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی لافاو له ساڵانی ئاینده‌دا چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
له ڕۆژانی ۸ و ۹‌ی ئه‌م مانگه بارانبارینی به‌خوڕ له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی هه‌رێمی کوردستان لافاوی دروستکرد و به‌هۆیه‌وه له چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان ئاو چوه ناو سه‌دان ماڵ و زیانی زۆری گیانی لێکه‌وته‌وه، جگه له‌وه‌ی دو که‌س له چه‌مچه‌ماڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و له گه‌رمیانیش منداڵێک گیانی له‌ده‌ستدا.
Your Comment