بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی موسه‌ننا سەمەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانی عه‌زم له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه، موسه‌ننا سەمەڕایی پێشوازی له فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق کردوه و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی دیمەنی سیاسی دوای هەڵبژاردنەکان کردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا مەرجە دەستورییەکان و ڕێگه‌کانی هەماهەنگیان بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت خستوه‌ته‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌ک لەگەڵ خواستەکانی هاوڵاتیاندا بگونجێت.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه، لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها باس لە "دۆخی ئێستای پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق و گرنگی بەهێزکردنی بوونی هەرێمی و نێودەوڵەتیی وڵاتەکەی لە ڕێگەی سیاسەتێکی هاوسەنگ لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان" کراوە.
جگە لەوەش "پێویستی بەردەوامبوونی گفتوگۆ لەنێوان هێزە سیاسییەکان بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی مەرجە دەستورییەکان و پێکهێنانی حکوومەتێک کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی قۆناغی داهاتوی هەبێت، جەختی لەسەر کرایەوە".
کۆبوونه‌وه‌ی فوئاد حسێن و موسه‌ننا سەمەڕایی له‌کاتێکدایه که دانوستانه‌کانی لایه‌نه‌کان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه و فوئاد حوسێن به نوێنه‌رایه‌تی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان کۆده‌بێته‌وه که حزبه‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق توانیویه‌تی ۲۷ کورسی به‌ده‌ستبهێنێت.
هاوکات موسه‌ننا سەمەڕایی که سه‌رۆکایه‌تی هاوپه‌یمانی عه‌زم ده‌کات توانیویه‌تی ۱۶ کورسی له په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ستبهێنێت و له ئێستا سەمەڕایی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پۆستێکی باڵا له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت یان ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ده‌دات.
Your Comment