بەپێی هەواڵی کوردپرێس، براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لەكاتى بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێک لەبارەی سووریا کە لە پەیمانگهی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشنتۆن، ئاماژەی بە ڕێککەوتنی یەکخستنی نێوان دیمەشق و هەسەدە کرد کە لە۱۰ی ئاداری ڕابردوودا واژۆ کرا.
کوپەر جهختی كردهوه، "واشنتۆن ئامادەیە پشتگیریی لەگفتوگۆ بەردەوامەکان بکات، لەوانەش دوایین خولی دانوستانەکان کە دیمەشق میوانداریی کرد".
ناوبراو ئهوهشى وت: "سەرکەوتنی یەکخستنی هەسەدە لەگەڵ هێزەکانی حکوومەتی سووریا دەبێتە هۆی دروستبوونی ژینگەیەکی ئەمنیی پێشبینیکراوتر و سەقامگیرتر".
جهختیشی كردهوه، "ئهمریكا و سووریا بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە لە پاراستنی ئاشتیی و سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".
کوپەر سێ بواری کاری سەرەکی بۆ سێنتکۆم دیاریکرد، ئەوانیش: "ڕاوەدونانی گرووپى تیرۆریستى داعش لەناو سووریادا، پشتگیریکردنی یەکخستنی هەسەدە لەگەڵ حکوومەتی سووریا و دڵنیابوون لە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ بەهێزکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".
Your Comment