بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، قۆناغی ڕاگرتنی چالاکیەکانیان کە دوای بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات ڕایانگەیاندبوو لەماوەی هەڵبژاردنیشدا درێژیان کردبۆوه بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە کۆتایی پێهێناوە.
له ڕاگهیهنراوهکەی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی KCK هاتووه: "سهربارى ڕاوهستانى چالاکیهکانمان، بهڵام تورکیا بهردهوام بوو له هێرشکردنهسهر گهل و ههرێمهکانى گهریلا و کۆمهڵکوژ کردنى گهلهکهمان له باشوور و ڕۆژئاوا و باکوورى کوردستان".
کەجەکە جهختیش دهکاتهوه: "وەک بزووتنەوەکەمان خوازیاری چارەسەری سیاسیی دیموکراتیکی پرسی کورد و دیموکراتیک بوونی تورکیاین، لەو پێناوەشدا تێدەکۆشین، هەربۆیە ئەم هەڵوێستەمان لە هەمانکاتدا پشتگیرییەک بوو بۆ سیاسەت و پرۆسەی سیاسی، بەڵام دەوڵەتی تورکیا و دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە هێرشەکانی خۆیان بەمەبەستی داگیرکردن، پاکتاو و کۆمەڵکوژ کردن زیاتر کرد و ئەو بڕیارەی ئێمەیان لەبار برد".
لهبهشێکى دیکهى ڕاگهیهنراوهکهدا هاتووه: "لە سلێمانی بە کوشتنی هاوڕێمان باران ئاڤرێل (حسێن ئاراسان) ئاشکرا بوو کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان دەستی بە شەپۆلێکی نوێی هێرش کردووە، پێویستە کە لە دژی ئەو شەپۆلەی هێرشی فاشیستی لە هەموو شوێنێک تێکۆشانی چالاک بەڕێوە ببرێت و گورز لە دوژمن بوەشێندرێت، ئێمە ڕایدەگەیەنین لەمڕۆ بەدواوە کۆتایی بەبڕیاری وەستاندنی چالاکی دەدەین، ئیتر هەموو کەسێک بەشێوەی باشتر ئەوەی بینی کە تا فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە نەڕوخێت هیچ بەرەوپێشچوونێک نایاتە ئاراوە، لەسەر بنەمای ئەو ڕاستیە بانگەواز ئاراستەی گەلەکەمان، هێزە دیموکراتیک و شۆڕشگێڕەکان و هەمووان دەکەین کە لە دژی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست زیاتر گوڕ بە تێکۆشان بدەن".
Your Comment